خۆشترین رۆژ لە ژیانی من ئەوەیە

کە تۆ چاوەکانت بە دونیا هەلێنا

دەمویست پێت بلێم

هەر کەس وەسیلەیەکی هەیە بۆ دڵ خۆشی و

بەردەوامی ژیانی

وەسیلەی من تۆیت

ببورە کە زمانم ناتوانێ بە ویستی دڵم بێتە گۆ

هەرچی دەنوسێ ناگاتە گەورەیی بالات

ئەی کارێزمای ژیانم

بەلام دلنیابە 

تۆ ئەو گولەی لە باغی ژیانم چرۆت گرتووە

دوربی یان نزیک هەر بۆنی ژیانت خۆشکردووم

قەدەرێکی جەند جوان بوو خۆشەویستیت

هەر نازانم پێناسەتکەم

بەلام دەزانم بە خۆشەویستی تۆ گەورەبوم

حەزدەکەم بچمە شوێنی نەورەسەکان

تا باسی عەشقی تۆیان بۆ بکەم

ئەوکاتانەی کە خۆشەویستیت هەلدەکشێ

خۆزگە دەخوازم دڵم شەقببێ و

خۆشەویستیت بەسەر هەموو جەستەما بڕژێ

چونکە دەزانم دڵێک زۆر کەمە بۆ من 

کە تۆم پێ خۆشبوێت

ڕۆژبوونت پیرۆزبێت کارێزمای ژیانم