
هەزاران پێشەنگ و مامۆستای سەر بە ڕەوتە چەپ و سۆسیالیستەکان لە شەقامە سەرەکییەکانی مەکسیکۆ سیتی پایتەخت ڕێپێوانێکی دیکەی بەرفراوانیان ئەنجامدا. خۆپێشاندەران کە دروشمی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و باشترکردنی سیستەمی پەروەردە، زیادکردنی مووچەیان بەرزکردبووەوە، داوای چاکسازیی ڕیشەیی لە مافەکانی کرێکاران و مامۆستایاندا دەکەن و دژایەتی خۆیان بۆ بە تایبەتکردنی کەرتی پەروەردە و فێربوون ڕاگەیاند.
لە مەکسیک، ئەم جووڵانەوانە زیاتر لەلایەن "یەکێتی نیشتمانی کارمەندانی پەروەردە (SNTE) یان باڵە چەپە رادیکاڵەکەی بەناوی کۆمیتەی نیشتمانی هەماهەنگی کارمەندانی پەروەردە (CNTE) ڕێکدەخرێن، کە مێژوویەکی دوورودرێژیان لە خۆپێشاندانی سەرشەقام لە پایتەختی مەکسیک هەیە بۆ بەرگریکردن لە سۆسیالیزم و مافی چینایەتی.
