بڕیاری قەدەغەکردنی حزبی شیوعی پۆڵەندا هەڵوەشێنرایەوە و ناوەکەی گەڕێندرایەوە بۆ ناو تۆماری فەرمی پارتە سیاسییەکان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی بەردەوام بێت لە چالاکییەکانی. ئەم پێشهاتە گوزارشت لە شکستێکی تری هەڵمەتی ڕاستڕەوی پۆڵەندی دەکات بۆ سەرکوتکردنی چالاکی سیاسی شیوعیەکان لە ڕێگەی ئامرازە یاساییەکانەوە لە ماوەی زیاتر لە دەیەیەکدا.