رێگای كوردستان/ هەولێر

لە هۆڵی شەهیدان لە بارەگای عەنكاوە چلەی ماتەمینی بۆ هاوڕێی حەیدەر شێخ عەلی ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بەڕێوەچوو.

رۆژی سێشەممە 2023 /6/13 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێ رائید فەهمی سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، هەروەها ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی سیاسی هەردوو حزب و هاوڕێیان و هاوسەرنگەرانی و دۆستانی حزبمان و بەشێك لە سكرتێر و نوێنەری حزبە سیاسییەكانی كوردستان و بەرپرسانی حكومی، بەشداری چلەی ماتەمینی هاوڕێ حەیدەریان كرد.

لەسەرەتادا دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ، وتارێكی پێكەش كرد، باسی لە رۆڵ و هەڵوێستەكانی هاوڕێ حەیدەر كرد لە خەبات و تێكۆشان لەپێناو نیشتمانێكی ئازاد و گەلێكی بەختیار ، بەرز نرخاندوو. 

دكتۆر كاوە مەحمود وتیشی: ئەزمونی هاوڕێ حەیدەر بریتیی بوو لە بزافی كرێكار و تێكۆشانی نهێنی و پێشمەرگایەتی و بەرگەگرتنی لە بەندیخانەكاندا كە بەقارەمانانە و بەسەر بڵندی پێیدا تێپەڕبوو.

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی ئەوەشی وت : هاوڕێ حەیدەر بەبەردەوامی پەیامنێری ئاشتی  و پێكەوەژیان و لەیەكتر تێگەیشتنبوو، لێی فێربووین بەسەربڵندی تێكۆشان بكەین.

لەكۆتایدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هاوڕێ حەیدەر ئەزمونێكی بەجێ هێشتووە كە لە هەموو نسكۆیەكدا گەلەكەمان توانای بەرەنگاربوونەوەی هەیە.

هەرەها فلیمێکی دیکۆمێنتاری تایبەت بە ژیان و خەباتی هاورێ حەیدەر پێشکەش کرا.

لە رێكەوتی 2023/5/4،  هاوڕێ حەیدەر فەیلی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەیەکی قارەمانی حزبمان، دوای ململانیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیەکەیدا، لە وڵاتی نەرویج كۆچی دوایی كرد.

هاوڕێ- حەیدەر شێخ عەلی- حیدەر فەیلی –لە ساڵی 1946 لە خێزانێكی كوردی هەژار و رەنجدەر لە (باب الشیخ –شەقامی غازی) لە بەغدای پایتەختی عێراق لە دایكبووە.

No description available.