
رێگای كوردستان- هەولێر
رۆژی پێنجشەممە2024/4/25، دكتۆر كاوە محمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، بەیاوەری شاندێك كە پێكهاتبوو لە هاژە شێخ سلێمان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هاوتا رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی، بەبۆنەی (19)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاكسازی توركمان، سه ردانی پارتی ناوبراویان كرد.
شاندی حزبی شیوعی كوردستان، لەلایەن عبدالقادر بازرگان سەرۆكی پارتەكە و مونا قاوەچی جێگری سەرۆكی پارتەكە پیشوازی گه رمیان لێكرا .
لای خۆیەوە دكتۆر كاوە محمود، پیرۆزبایی ئەو یادەی كردوو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
لای خۆشیانەوە، پارتی چاكسازی توركمان، زۆر سوپاسی ئەو سەردانەیان لێكردن.