
سەبارەت هەڵگرتنی نان لەناو بەفرگردا، دکتۆرە نەهلە عەبدولوەهاب، پسپۆری خۆراک لە نەخۆشخانەی زانکۆی قاهیرە، رایگەیاند: هەڵگرتنی نان لە بەفرگردا چارەسەرێکی کاتییە، بەڵام ڕەنگە کار بکاتە سەر تام و پێکهاتەکەی بە بەراورد بە نانی تازە.
نەهلە عەبدولوەهاب وتیشی: باشترین ڕێگە بۆ هەڵگرتنی نان بەندە بەوەی کە بکرێتە ناو کیسی داخراو کە تایبەت بێت بە بەستن، و پێویست نەکات زیاتر لە جارێک گەرم بکرێتەوە، بۆ ئەوەی کوالێتییەکەی بۆ كاتێكی درێژ بپارێزرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: هەڵگرتنی نان بۆ ماوەیەکی زۆر هیچ مەترسییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر تەندروستی دروست ناکات، بەڵام کاریگەری لەسەر تامی دەبێت.
