لە 22 نیسانی 2026 هاوکات لەگەڵ یادی 128مین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی، شێروان شێروانی رۆژنامەنووس مانی لە خواردن گرت و ئەمڕۆ حەوت رۆژە ئەم مانگرتنەی بەردەوامە.
پەنابردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ مانگرتن، پەیوەستە بەو هەموو پێشێلکارییەی بەرامبەری دەکرێت، کە ئێستا دیارترین پێشێلکاری ڕێگریکردنە لە ئیجازە مەنزلی و گەڕانەوە بۆ ماڵ، بە پێی یاسا و هاوشێوەی زیندانییانی تر.
لایەنە پەیوەندارەکان بەشێکیان هاوکارن و بەخەم دۆخی تەندروستی شێروان و وەرگرتنی مافە یاسایییەکانن، بەڵام بەشێکیان ڕێگری دروست دەکەن، کە دەشێت ڕێگرییەکان فشاری دەرەوەی دەزگاکانی حکومەت بن.
دۆخی شێروان لە مەترسیدایە و بەم بێخەمییەش مەترسیدارتر دەبێت، ڕێکارو ڕێنمایی و هەوڵی لێبوردانە پێویستە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و کۆتایی هێنان بەم مانگرتنە.

وتاری نووسەران