
به بۆنه‌ی 1ـی ئایار، ڕۆژی جیهانیی چینی كرێكار، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی بیتوێنی حزبی شیوعی كوردستان چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه،(٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦)، تیمێك له هاورێیانی ڕێكخستنی ناو شاری ڕانیه، هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزییان له بناری چیای(كلكه‌ی كۆڵێن) ئه‌نجامدا.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، سه‌رجه‌م دامێنی چیاكه له‌و زبڵ و پاشماوانه پاككرایه‌وه كه له‌لایه‌ن به‌شێك له گه‌شتیار و سهیرانكهرانهوه له‌دوای خۆیان جێیان هێشتبوو.
ڕێكخستنی ناو شاری ڕانیه‌ی حزبی شیوعی كوردستان، داوا له گه‌شتیاران و سهیرانكهرانی ئازیز ده‌كات، له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌یاندا بۆ ناو سرووشت، بابه‌تی ژینگه و ژینگه‌پارێزیی له‌به‌رچاو بگرن و پاشماوه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بێننه‌وه ناوشار بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ی ناوشار، زبڵ و پاشماوه‌كان له شوێنی تایبه‌ت ژێرگڵ بكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ر به بۆنه‌ی 1ــی ئایار، ڕۆژی جیهانیی چینی كرێكاره‌وه، ڕێكخراوی حاجیاوای حزبی شیوعی كوردستان، به‌شێك له كۆمپانیا و ناوه‌نده‌كانی كاركردنی كرێكارانیان به‌سه‌ر كرده‌وه و له نزیكه‌وه گوڵ و شیرینیی و به‌یاننامه‌ی 1ـی ئایاریان كه تایبه‌ت بۆ ڕۆژی كرێكار نووسرابوو، دابه‌ش كرد.
لە دەڤەری پشدەر
ڕۆژی پێنج شه‌ممه(٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦)، به بۆنه‌ی ١ـی ئایار، جه‌ژنی جیهانیی چینی كرێكار، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی پشده‌ری حزبی شیوعی كوردستان، به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ڕێكخستنه‌كانی خۆی له سنووره‌كانی سه‌نگه‌سه‌ر، ژاراوه و ناو شاری قه‌ڵادزێ، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا و كارگه و ناوه‌نده‌كانی كاركردنی كرێكاران به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا، به‌شێك له‌و شوێنانه‌ی كه ژنانی كرێكار نانی تێدا ده‌كه‌ن، بهسهركرانهوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌ردانی چه‌ند كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بلۆك كرا و تیایدا وێڕای پیرۆزبایی ١ـی ئایار، هاوكات پشتگیریی خۆیان بۆ مافی كرێكاران دووپات كرده‌وه.
پاشان سه‌ردانی كارگه‌ی ڕیسایكلینی پشده‌ر كرا كه تاكه كارگه‌یه له سنووره‌كه‌دا و چه‌ندین كرێكار كاری تێدا ده‌كه‌ن و بژێووی ژیانیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه دابین ده‌كه‌ن. ئه‌م كارگه‌یه، ئه‌گه‌رچی بچووكه، به‌ڵام ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه و زبڵ و خاشاكی فڕێدراو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌ڤدی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی پشده‌ری حزبمان، سه‌ردانی ئۆفیسی قه‌ڵادزێی كۆمپانیای(بیڤان)كرد و له‌لایه‌ن (سۆران به‌رزه)، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كۆمپانیاكه‌وه پێشوازییان لێكرا. له‌و سه‌ردانه‌دا، وێڕای باسی ١ـی ئایار، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی مافی ئه‌و كرێكارانه كرایه‌وه كه له‌و كۆمپانیایه‌دا كار ده‌كه‌ن.
لەگەڵ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانەدا، بەیاننامەی حزب بە بۆنەی ١ـی ئایار، هەروەها شیرینیی و گوڵی سوور بە بەشێک لە کرێکارەکان بەخشرا.


