رێگای کوردستان

لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە ئێران، نرخی سوتەمەنی لە ناوچەکەو بە تایبەتی  لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆی بینیووە و رۆژانە نرخەکان  بەرز دەبنەوە.
لە بەدواداچوونێکی رێگای کوردستاندا، سەبارەت بە گرانی نرخی بەنزین و غاز لە شاری هەولێر، دەرکەوتووە کە نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە ئێستادا گەیشتووەتە زیاتر لە 950 دینار. هەرچی ئەو بەنزینە حکومییەی کە لە بەنزینخانەکان بە 750 دینار دابەش دەکرێت، ژمارەی شوێنی دابەشکردنی کەمبووەتەوە لە 40 بەنزینخانە بۆ تەنها 10 بەنزینخانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان وەکو پێشتر رۆژانە 50 هەزار لیتر نەوت بۆ بەرهەمی ناوخۆیی بەکاردێنێت، بەڵام بەجیاتی ئەوەی ئەم بەرهەمهێنانە ببێتە هۆی هەرزانبوونی نرخ، رۆژبەڕۆژ گرانتری دەکات.
بەهەمان شێوە، نرخی غازیش بە شێوەیەکی بەرچاوو بەرزبووەتەوە. تەنانەت نرخی یەک لیتر لە 460 دینار گەیشتووەتە 1200 دینار و زیاتریش، ئەویش لەگەڵ کەمبوونی بەردەستبوونی. هەروەها نرخی یەک بتڵ غازی ماڵان  نزیکەی 30 هەزار دینارە و کەمیش دەست دەکەوێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم هیچ بیانوویەکی بەدەست نەماوە بۆ وەستانی بەرهەمهێنانی غاز، بەتایبەتی ئێستا کە بەرهەمهێنان دەستی پێکردۆتەوە.
ئەم بارودۆخە لە کاتێکدا رووی دەدات کە هاوڵاتییان پێش ئەو قەیرانە و ماوەی چەندین ساڵە لە دۆخێکی ئابووری زەحمەتدا ژیانیان دەگوزەرێنن. گرانی خۆراک و کەل و پەل، دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران، و بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری، ئابووری خێزانی زۆربەی خەڵک لەژێر زەختێکی سەخت خستووەتە خوارەوە.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، کەی حکومەتی هەرێم چارەسەرێکی مەودامی بۆ ئەم دۆخە دەدۆزێتەوە!

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا