ناوەندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دوکتور دیار نەجیب، پزیشکی پسپۆڕ شەوی شەممە، لەسەر یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. دوکتور دیار نەجیب، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و یەکێک لە پزیشکە دڵسۆزەکانی کوردستان بوو. ئەو کە نەوەی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس و لە بنەماڵەیەکی پڕخزمەت و ڕێزداری کورد بوو، پێوەندییەکی نیزیکی بە حیزبی دێموکرات هەبوو. دوکتور دیار نەجیب لە هەموو دەرەتان و ئیمکاناتێکی بەردەستی بۆ خزمەتکردن بە کوردەکانی ڕۆژهەڵات نیشتەجێ لە باشووری کوردستان بەتایبەت کادر و پێشمەرگەکانی حیزب و بنەماڵەکانیان کەلکی وەردەگرت. دڵسۆزی، خەمخۆری و نیشتمانپەروەریی دوکتور دیار کەسایەتییەکی خۆشەویست و ڕێزداری لە بەڕێزیان دروست کردبوو. ناوەندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کۆچی ناوەختی دوکتور دیار نەجیب سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەرێزیان دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان
بە داخەوە و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و تێکۆشەری بەڕێز دکتۆر دیار نەجیب، پزیشکێکی مرۆڤدۆست و ئەندامی حیزبی شیوعی کوردستانمان بیست. دکتۆر دیار نەجیب لەو تێکۆشەرانە بوو کە ژیانی خۆی بە تەواوی تەرخان کردبوو بۆ خزمەت بە خەڵک و پاراستنی بەرژەوەندیی چینی کرێکار و زەحمەتکێشان. ئەو لە دوای ڕاپەڕینی شکۆمەندی ساڵی ١٩٩١ەوە، وەک کادرێکی چاڵاک، دڵسۆز و پابەند، شانبەشانی هاوڕێکانی خۆی لە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراق و دواتر حیزبی شیوعی کوردستاندا، بە بەرپرسیاری و دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە. هاوڕێ دکتۆر دیار لە ماوەی چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆیدا، وەک سکرتێری یەکێتی گشتی قوتابیانو هەروەها ئەندامی کۆمیتەی شاری سلێمانی، بە وریایی، لێهاتوویی و دڵسۆزییەکی بێوێنە خزمەتی کردووە. ئەو لەم ڕێگەیەوە توانیویەتی ڕێز و خۆشەویستییەکی فراوان لە نێو خەڵکی سلێمانی و لە ناو بزووتنەوەی پێشکەوتنخوازدا وەدەست بهێنێت. ئێمە لە نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان، لە نزیکەوە شاهیدی دڵسۆزی، مرۆڤدۆستی و بەدەربەستیی ئەم هاوڕێیە بووین. خەمخۆری و هاوکاریی بێ‌دەرێغی دکتۆر دیار بۆ پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵات و بە تایبەتی بۆ پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، هەرگیز لە یاد ناكرێت. ئەو خزمەت و هاوپشتییانەی دکتۆر دیار نەجیب، کە لە ڕۆحی ئینسانیەت، هاوخەمی و هاوپشتیی چەپی شۆڕشگێڕانەوە سەرچاوەیان گرتبوو، هەمیشە لە یادەوەریی ئێمەدا زیندوو دەمێننەوە. نەمانی دکتۆر دیار نەجیب لەدەستدانێکی قورس و گرنگە، بۆ هەموو ئەوانەی کە لە مرۆڤایەتی، و لە دڵ و دڵسۆزیی ئەو سوودمەند بوون. لەم بۆنەیەدا، سەرخۆشی و پرسەی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی دکتۆر دیار نەجیب، بە تایبەتی خاتوو ژینۆ، هاوسەری بەڕێزی، هاوڕێیان لە حیزبی شیوعی کوردستان و هەموو خۆشەویستان و نزیکانی دەکەین و خۆمان بەشداری خەمیان دەزانین.
سەندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتوری دلسۆزی گەل ونیشتمانمان بیست و بەم هەواڵە دلتەزێنە غەم وماتەم و دلتەنگ بووین. بەڕاستی ئێمە لە سەندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی خۆمان بەقەرزاری دکتۆر دیار دەزانین. کە هەمیشە لە خزمەتی چینی کرێکار و خەڵکی هەژاردا بووە جگە لە خزمەتەکانی لە نەخۆشخانەی شۆڕش پێشکەش بە هەژارانی دەکرد لە کلینکی ئێوارانی تایبەتی خۆی مانگانە بەدەیان نەخۆشی کرێکاری بەبێ بەرامبەر دەبین و ئەرکی سەرشانی سووک دەکردن. هاوغەمی بنەماڵە و كەسوكارەكەیانین.
یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی
یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕزی عەللامەی گەورەی کورد مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕیس بۆکۆچی دوایی نەوەیەکیان پزیشکی خەمخۆری هەژاران و کەسایەتی مرۆڤ دۆست دکتۆر دیار نەجیب عەدولکەریم مودەڕیس، کە بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد، گیانی دکتۆری هەژاران ئارام و سەبووری بۆ ئازیزان و هاوڕێیانی

وتاری نووسەران