♦یەکێتی، نەوەی نوێ، کۆمەڵ بەشداری دەکەن
♦یەکگرتوو، هەڵوێستی تا ئێستا بێدەنگن
♦پارتی بەشداری ناکات
رێگای کوردستان
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆببێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا زۆربەی لایەنە کوردییەکان جگە لە پارتی، بەشداریکردنی خۆیان ڕاگەیاندووە.
فراکسیۆنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری دووپاتیان کردەوە کە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە دەستوورییەکان ئامادەی دانیشتنەکە دەبن.
نەوەی نوێ بەشداریکردن بە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی دەزانێت و ڕەخنەی توند لە پارتی دەگرێت کە بە پاساوی تەوافوق، هەوڵی پەکخستنی دانیشتنەکە دەدات.
هاوکات ئەحمەد حاجی ڕەشید لە کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی کورد بە هۆکاری پەکخستنی پرۆسەی سیاسی لە قەڵەم نەدرێت، یەکەم کەس دەبێت لە هۆڵەکەدا ئامادە بێت.
لە بەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بڕیاری بایکۆتی داوە. هەرچەندە یەکگرتووی ئیسلامی و ڕەوتی هەڵوێست بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بەڵام بەهۆی کاندیدبوونی موسەنا ئەمین لە یەکگرتوو، پێشبینی بەشدارییان دەکرێت. ئەم دابەشبوونە قووڵە نیشانەی نەبوونی کۆدەنگیی کورد و توندی ململانێکانە لەسەر پۆستە باڵاکان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان.

وتاری نووسەران