
پڕۆسەی دابەشکردنی غازی ماڵان لە گەڕەکە جیاوازەکانی شاری کەرکووک بەردەوامی هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی بڕێکی زۆر لە غازی شل بۆ پێداویستییەکانی شارەکە دابینکرا.
پڕۆسەی دابەشکردنەکە بە چاودێری ڕاستەوخۆ و ئامادەبوونی موختاری گەڕەکەکان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بە مەبەستی ڕێکخستنی کارەکان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە قاچاخچێتییەک یان فرۆشتنی غاز بە نرخێکی گرانتر لە نرخی دیاریکراو بە هاووڵاتییان.
ئامانجی ئەم هەنگاوە دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە غاز بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دەگاتە دەستی سەرجەم دانیشتووانی شارەکە و ڕێگری لە دروستبوونی هەر قەیرانێکی کەمبوونەوەی غاز لە بازاڕەکاندا.