ڕێگای کوردستان

​سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی نیسان، لە ڕێگەی ٤ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پارتی ئازادی کوردستان (PAK) لە سنووری پارێزگای هەولێر.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئەو هێرشەوە سێ پێشمەرگەی ئەو پارتە بریندار بوون و زیانی ماددی بەر ناوچەکە کەوتووە.
​ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران بۆ کاتێکی نادیار ڕاگەیاند، بەڵام وەک دەردەکەوێت، ئەم هەنگاوە دیپلۆماسییە نەبووەتە هۆی ڕاگرتنی پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجگرتنی بارەگای حزب و کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات.

​هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ئەم هێرشانەدا دوێنێ سێشەممە حزبە چەپەکانی کوردستان لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژ بە دەستێوەردان و هێرشە بەردەوامەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئەنجامدا. بەشداربووان نیگەرانی خۆیان لە شەهید و برینداربوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و پێشمەرگە دەربڕی و داوای پاراستنی سەروەریی خاکی هەرێمیان کرد. بەردەوامیی ئەم هێرشانە نیشانەی ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەیە سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان.

وتاری نووسەران