هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی گرنگی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بڵاوکردەوە. دوای ٣٩ ڕۆژ لە شەڕێکی سەخت، ڕژێمی ئێران لەژێر فشاری توند و ئۆڵتیماتۆمی ئەمریکا کە هەڕەشەی گەڕاندنەوەی ئێرانی بۆ سەردەمی بەردین کردبوو، ملی بە ئاگربەست دا.
هاوپەیمانییەکە هۆشداری دەدات کە هەر ڕێککەوتنێک ئیرادەی گەلانی ئێرانی تێدا فەرامۆش بکرێت، تەنها ئاشتییەکی کاتی و مەترسیدار دەبێت. ئەم هێزانە بەرپرسیارییەتی ماڵوێرانییەکان دەخەنە ئەستۆی ڕژێم و ڕایدەگەیەنن کە ئاگربەست نابێت ببێتە دەرفەتێکی تاکتیکی بۆ خۆڕێکخستنەوەی سەربازی و نزیکبوونەوە لە چەکی ئەتۆمی. ئەوان جەخت دەکەنەوە کە ئاشتی ڕاستەقینە تەنها بە کۆتاییهێنان بە دەستوەردانەکان، هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکان و داننان بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کورد بەدی دێت.
لە کۆتاییدا هاتووە کە ٤٧ ساڵ ئەزموون دەریخستووە ئەم ڕژێمە چاکسازی تێدا ناکرێت و تەنها گۆڕانکاری بنەڕەتی ئارامی بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە. بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بەردەوام دەبێت و هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی نایانوەستێنێت لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەروەری نەتەوەیی لە پێناو ڕزگاری هەموو گەلاندا.

وتاری نووسەران