
بە بۆنەی یادی ۹۲ ساڵەی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان، مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی هاوپەیمانیی نیشتمانی پێگەیشت،
ئەمە دەقەکەیەتی
بەرێزان / سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان
بەناوی سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هاودیدانەوە لەیادی ٩٢ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
حزبی شیوعی وەک هێزێکی مەدەنی و دێرینی سەنگین لە گۆڕەپانی سیاسی دا، کاریگەری باشی هەبووە لە پرسە نیشتمانی و چارەنوس سازەکاندا ، پشتیوان وداکۆکیکاربووە لەچینی چەوساوە و کرێکاران .
هەروەها ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی و پێکەوەیی ، دەمانەوێت ئەم یادە بکەینە بنەمایەکی پتەو بۆ نوێکردنەوەیپەیوەندیەکانمان لەپێناو خزمەتی زیاتر بەگەلەکەمان و گەلانی عێراق .
دووبارە پیرۆز بێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
هاوپەیمانیی نیشتمانی
١١/١/٢٧٢٦ ٣١/٣/٢٠٢٦