
میدیای هەسەدە ئەمڕۆ دووشه‌ممه 27ی نیسان ڕایگه‌یاند، هەسەدە و حكومەتی كاتی سووریا له‌سه‌ر پێكهێنانی لیوایه‌كی سه‌ربازی كوردی له عه‌فرین ڕێككه‌وتوون. ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م هه‌نگاوه، ڕێکخستنەوەی بارودۆخی ئه‌منی و کارگێڕیی ناوچه‌كه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده، ئه‌م ڕێككه‌وتنه له چوارچێوه‌ی كۆششی ڕێكخستنی بارودۆخی سه‌ربازی و به‌هێزكردنی سه‌قامگیری هاتووه، هه‌روه‌ها ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه وردەكاریی زیاتر له‌سه‌ر ئەرك و پێكهاته‌ی لیواكه و ڕۆڵی، له قۆناغی داهاتوودا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئەمە لە كاتێكدایه كه پێشتریش، له 29ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، حكوومه‌تی كاتی سووریا و هەسەدە ڕێككه‌وتنێكی دیكه‌یان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان له سووریا واژۆ كردبوو.
