حزبی شیوعی کوردستان و کونسوڵخانەی گشتیی چین ،بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق وئاستەنگەکانی بەردەم کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان، تاوتوێ دەکەن.
 ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەولێر، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەدیپلۆماسییەکان و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد.
شاندی میوان کە پێکهاتبوو لە (ژانگ جیانشین)، جێگری کونسڵی گشتیی چین و (تانگ یان و ڕەشاد)، لەلایەن هاوڕێیان  ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، و باباعەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وبەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی، و (نەبەز مستەفا) ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، هاوڕێ ئەبو کاروان بەناوی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک جێگری نوێی کونسڵی گشتی چین لە هەولێر، پیرۆزبایی لە بەڕێز (ژانگ جیانشین)کرد و هیوای سەرکەوتنی لەئەرکە دیپلۆماسییەکانیدا بۆ خواست.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە. هەردوولا بە وردی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق، پرسی پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق وئاستەنگەکانی بەردەم کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان. هەروەها تیشکخرایە سەر گرژییەکانی نێوان (ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل) و لێکەوتەکانی ئەو ململانێیانە لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا کە زیاتر لە دووکاتژمێرو نیوی خایاند، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان کونسوڵخانەی گشتی چین و حزبی شیوعی کوردستان کردەوە. لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا لە ئاینده‌یەکی نزیکدا شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر بکات بە مەبەستی بەردەوامیدان بە دیالۆگە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان.

 

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا