ڕێگای کوردستان / سلێمانی 


حزبی شیوعی کوردستان و بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی،ڕەوشی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەڵبەندی سلێمانی،​هاوڕێیان ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، و فاخر شەهید زاهیر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و گۆران حسێن و مژدە مەحمود، ئەندامانی مەڵبەندی سلێمانی، پێشوازییان لە شاندێکی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی کرد، کە پێکهاتبوو لە بێرون عومەر، سکرتێری بزووتنەوەکە و شاندێکی هاوڕێی.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا گفتوگۆی ورد دەربارەی ڕەوشی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی کرا.
​لە کۆبوونەوەکەدا تەوەرێکی سەرەکی تەرخانکرا بۆ باسکردنی ئەو ئاڵێنگارییانەی لەم قۆناغەدا هاتوونەتە بەردەم هەرێمی کوردستان، تێیدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی یەکگرتوویی لایەنە کوردستانیەکان کردەوە وەک تاکە ڕێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و پێشهاتەکان.
​هەروەها هەردوولا هاوڕابوون کە گۆڕانکارییە نوێیەکان پێویستییەکی مێژووییان بۆ وتووێژی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان دروست کردووە، تا بتوانرێت بە هەماهەنگی هەمووان پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاکان بکرێت.
لە کۆتاییدا جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان کردەوە.

 

May be an image of text

May be an image of the Oval Office

 

وتاری نووسەران