
لە دیدارێکی گرنگدا کە ئەمڕۆ لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو، شاندێکی باڵای مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دۆخی بژێوی خەڵک و ئاستەنگە سیاسییەکانیان خستە بەر باس.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە سەرپەرشتی هاوڕێ پێشڕەو و جەلال شێخ نوری بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە ئیدارییەکان بە وردی چاودێری بازاڕ و دۆخی ئابووری بکەن بۆ سوککردنی باری گرانی سەر شانی هاووڵاتیان. هەروەها جەخت لە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدییانەی ڕوویان لە ناوچەکە کردووە.