
بەڕێز مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی یادی 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی حزبی شیوعی دەکەین و ئومێدەوارین ئەم بۆنە مێژووییە، یارمەتیدەر بێت بۆ پەرەپێدانی ڕۆلی سیاسی و جەماوەری حزبە تێکۆشەرەکەتان و بەهێزکردنی ئاراستەی نیشتمانی و چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
یادی 92 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان، بە ڕەوشێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، پەرەسەندنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری و کارتێکردنی لەسەر ڕەوشی عێراق و کوردستان هەیە، بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی دۆخی شەڕ و مەترسی و لێکەوتەکانی، پێویستیی بە ئاڕاستەیەکی دروست و سیاسەتێکی یەکانگیرە، کە دەستەبەری پاراستنی گەلەکەمان بکات.
هەر لەو بۆنەیەدا، جەخت لە پەیوەندی دۆستانە و خەباتگێڕانەی نێوانمان دەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
31ی ئاداری 2026