شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی، ستایشی خەبات و قوربانییەکانی ئەو حزبەی کرد و جەختی لە پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکه‌.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و کۆمیتەی ناوەندی و لایەنگرانی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە کاری سیاسیی و رێکخراوەییدا.
 حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان، مێژوویەکی پڕ سەروەریی و پرشنگداریان لە خەباتی سیاسی و داکۆکیکردن لە ئازادی و ماف و داوا رەواکانی گەلانی عێراق و کوردستاندا هەیە، لەم پێناوەشدا قوربانی زۆریان بەخشیوە.
ئەمڕۆ بارودۆخی ناوچەکە پێویستی زیاتری بە یەکڕیزی و تەبایی و کۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان هەیە، لەپێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و دوورکەوتنەوەی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەی کە لە دەوربەردا هەیە. گرنگە هەمووان بەیەکەوە وڵات و هەرێمەکەمان بپارێزین و هەنگاو بنێین بۆ داهاتوویەکی باشتر.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حزبی شیوعی و گشت شەهیدانی ڕێگەی رزگاریخوازانی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/٣١

وتاری نووسەران