
ڕێگای کوردستان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی (کێف)ی سەر بە قەزای دووبزی سەر بەپارێزگای کەرکوک، بەڕێوبەری قوتابحانەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەڕێوبەرەکە بە ناوی (نەزار یوسف محەمەد) کە پیشەی مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەی (مەڵحە) بووە، لەناو ماڵەکەی خۆیدا بە چەکی جۆری کەڵاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
نەزار یوسف، لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ و دانیشتووی گوندی کێف بووە. دوای ڕووداوەکە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.