
بەپێی زانیارییەکان، جگە لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی دیکەی کارگێڕی و ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک دەکرێت و چەند کەسایەتییەک بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشانکراون.
ڕێبوار تەها دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی پارێزگار، پۆستی جێگری پارێزگار وەردەگرێت بە دەسەڵاتێکی زۆر و فراوانەوە.
هەروەها ئاڤێستا شێخ محەمەد بۆ پۆستی قایمقامی ناوەندی کەرکووک و عەدنان حسێن بۆ پۆستی قایمقامی داقوق کاندیدن.
لە لایەکی دیکەوە، نەشئەت شەهوێز کە لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە، بۆ وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک دەستنیشانکراوە.