
ڕێگای کوردستان
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بەڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، ئاگرێک لە دوو ژووری بەشی ڕاوێژکاری (ئیستیشاری) نەخۆشخانەی ئازادی کەوتەوە. ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی ناو نەخۆشخانەکەوە کۆنتڕۆڵکرا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
دکتۆر ئەرجان محەمەد ئاماژەی بەوە کرد کە وەک ڕێکارێکی سەرەتایی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، داوای چۆڵکردنی نەخۆشخانەکە کرابوو، بەڵام دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دەرکردنی دوکەڵەکە لە ڕێگەی شکاندنی جامی پەنجەرەکانەوە، دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
لە ئێستادا تیمەکان خەریکی پاککردنەوەی شوێنەکەن و نەخۆشەکان گەڕاونەتەوە بۆ قاوشەکانی خۆیان و چارەسەرکردن بەردەوامە.

