شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند لەمڕۆ بەدواوە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و كەش و هەواش بەرەو جێگیری دەڕوات.

ئاراز جەبار پسۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا  بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە دەکات، پێنجشەمە ئاسمانی هەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە هەور ئەبێت کەش لەزۆربەی ناوچەکان جێگیر ئەبێت و لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەر هەیە لەهەندێ شوێندا لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و سۆران بەلاوازی هەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان دروستببێتەوە و پاشان لەکاتەکانی ئێوارەدا کۆتای پێدێت".

ئەو پسپۆرە پێشبینی دەکات، بۆ رۆژی هەینی بەگشتی کەش لەتەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر ئەبێت و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش دەستپێدەکات بە رێژەی ٤ تا ٥ پلە ، لەناوچەکانی رۆژئاوای عێراق بەتایبەت پارێزگای ئەنبار رۆژی هەینی ئەگەری بارانی بەخوڕ و تەرزە و بروسکە ئەبێت .

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا