
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، ئهمشهو لە دوو کاتی جیاوازدا، بە موشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپەکانی "ئامریە" و "ئازادی" کە تایبەتن بە نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی ئەو حزبە لە نزیک شاری کۆیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی ئەو حزبە، هێرشی یەکەم سەعات ٨:٠٠ی شەو کەمپی "ئامریە"ی کردووەتە ئامانج. دواتر و لە سەعات ١٠:٢٠ی شەودا، هێرشێکی هاوشێوە بە موشەک و درۆن کراوەتە سەر کەمپی "ئازادی".
له ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه: شهوی ڕابردوو بە ٤ درۆن کەمپە مەدەنییەکانی ئەو حزبە لە کۆیە بۆردومان کراون.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانەوە تا ئێستا، کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٩٠ موشەک و درۆنی بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانیانیان بەکارهێناوە.