رێگای کوردستان
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: خەریکە وەرزی دروێنە دەستپێدەکات، بەڵام حکومەتی عێراق تاکو ئێستا بڕێکی زۆری پارەی گەنمی ساڵی رابردووی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی نەداوە. دەشڵێت" داوا لە جووتیاران دەکەم فشاری مەدەنی ئەنجام بدەن لەپێناو گەڕانەوەی مافە ڕەواکانتان بەشێوازێکی مەدەنیانە".
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی( شیوعی) بە رێگای کوردستانی راگەیاند: پێویستە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و کاربەدەستانی تری کورد لە عێراق بەئەرکی یاسای خۆیان هەڵبسن، چونکە خەریکە وەرزی دروێنە دەسپێبکاتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا بڕێکی زۆری پارەی ساڵی ڕابردووی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردوە.
کاسترۆ مەعروف وتیشی: نوێنەرەکانی کورد لەبەغدا ئەرکی یەکەمیان ئەوەیە هەڵوێسیان هەبێت بەکرداری و بەئەرکی یاسای خۆیان هەڵبسنت بۆ داواکاری جووتیارای هەرێم کوردستان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: داواکارم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان فشاری مەدەنی ئەنجام بدەن لەڕێگای گردبوونەوە و کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی تاکو پەیامەکانیان بگەینن بەعێراق ئەم هەنگاوە دەبێتە فشار لەسەر نوێنەرانی کوردستان لەعێراق کە ئەمەش دەنگدانەوەی دەبێت لەپێناو گەڕانەوەی مافە ڕەواکانتان بەشێوازێکی مەدەنیانە .

وتاری نووسەران