نوێنەرانی خوێندکارانی کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی، لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری گۆڕینی شێوازی خوێندن بۆ "ئۆنلاین" ڕەتدەکەنەوە، کە بەهۆی نائارامیی دۆخی ناوچەکە و مەترسییە ئەمنییەکانەوە دراوە.
خوێندکاران ئاماژەیان بەوە کردووە کە سیسته‌می ئۆنلاین بەهۆی کێشەی تەکنیکی و نەبوونی کوالێتی پێویست، زیان بە پرۆسەی فێربوون دەگەیەنێت. لە جیاتی ئەوە، نوێنەرانی خوێندکاران ئەم سێ پێشنیازەیان خستووەتە ڕوو:
١- پرۆسەی خوێندن بۆ ماوەی یەک هەفتە بە تەواوی ڕابگیرێت تا دۆخی ئەمنی ڕوون دەبێتەوە.
٢- دوای دڵنیابوونەوە لە پاراستنی سەلامەتییان، خوێندن بە شێوەی ئاسایی و لە ناو هۆڵەکاندا دەست پێ بکاتەوە.
٣- ئەو ماوەیەی کە خوێندن تێیدا ڕاگیراوە، لە کۆتایی ساڵدا قەرەبوو بکرێتەوە بۆ ئەوەی زیان به‌ خوێندنی خوێندکاران نەکەوێت.
نوێنەرانی خوێندکاران جەختیان کردووەتەوە کە پاراستنی سەلامەتییان گرنگە، بەڵام پێویستە لە هەمان کاتدا کوالێتی خوێندن و مافە ئەکادیمییەکانیان پارێزراو بێت.

وتاری نووسەران