هیوا عومەر: كەیسی سەردەشت و هاوڕێكانی پرسیاری گەورەی لەسەر سیستەمی سیاسی دروستكردووە
 ڕۆژی سێشەممە لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە شاری هەولێر، بە بەشداری ڕۆژنامەنووسان، چالاكوانان و كەسایەتییە سیاسییەكان، یادی ١٦ ساڵەی تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس "سەردەشت عوسمان" لەسەر مەزارەكەی لە گوندی گردعازەبان بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەكەدا، هیوا عومەر، جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، بۆ دەزگاكانی ڕایگەیاند گوتی: "كەیسی سەردەشت و كاوە گەرمیانی و تەواوی تیرۆركراوانی تری ڕێگای ئازادی، پرسیارێكی گەورەیان لەسەر سیستەمی سیاسی و شێوازی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان دروستكردووە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد كە كۆمەڵگەی كوردی زۆر لەوە هۆشیارترە كە بە "دەستی تیرۆر" بێدەنگ بكرێت. وتیشی: "لەم یادەدا دووپاتی دەكەینەوە كە دەبێت بكوژانی سەردەشت و ئەوانی تریش ڕووبەڕووی دادگا بكرێن و سزا بدرێن."
لە بەشێكی تری قسەكانیدا، جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی تیشكی خستە سەر دۆخی ئازادییەكان و ڕایگەیاند: "لە كاتێكدا ئەم یادە دەكەینەوە، ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە زینداندا مانی لە خواردن گرتووە، بۆیە داوا دەكەین بە زووترین كات ئازاد بكرێت."
سەردەشت عوسمان، ڕۆژنامەنووس و خوێندكاری زانكۆ، لە ساڵی ٢٠١٠ لە بەردەم كۆلێژەكەی لە هەولێر ڕفێندرا و دوای چەند ڕۆژێك تەرمەكەی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە، كە تا ئێستاش كەیسەكەی وەك یەكێك لە دۆسیە هەرە جێ مشتومڕەكانی بواری ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان ماوەتەوە.

 

No photo description available.

May be an image of ‎text that says '‎NEWS AHAR دوا وتارى فههید سهردمشت عوسان ،ش، s SOTONO نهمه یه_که_مين زونگی مردنی خومه که کوتاییدا دهينت به زونگیك بز نجانى نهم مهمله_كهته، ههرچی بنت من لهم شاره ناروم له چاوہروانی ديداری مردنی خزم ،داد،_نیشم ههنگاونکه ناومه نازاره_گهشی خزم ندیگرمه ،ندستوا، دوعاش دهکهم مردنيکی تراژیديام پينبه خشن હવ کهر خالتكم‎'‎

May be an image of one or more people

May be an image of one or more people

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا