ئەمڕۆ، ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، لە ناحیەی زینانەی سنووری گەرمیان، بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانییان، بەرپرسانی حکومی و حیزبی و جەماوەرێکی زۆری ناوچەکە، مەراسیمێکی شایستە بۆ یادی ٣٨ ساڵەی دەستپێکردنی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و تێیدا چەندین وتار پێشکەش کران. لە وتارەکاندا تیشک خرایە سەر قەبارەی ئەو تاوانە گەورەیەی کە ڕژێمی پێشوو بەرامبەر گەلی کورد و بەتایبەت خەڵکی ناوچەی گەرمیان ئەنجامی دابوو.

لە بەشێکی تری مەراسیمەکەدا، شاندێکی باڵای مەڵبەندی گەرمیان و ڕێکخستنەکانی کفری و ڕزگاری بە سەرپەرشتی هاوڕێ پێشڕەو بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعیی کوردستان بەشداری ئەو مەراسیمەیان کرد و وەک وەفایەک بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی قوربانیانی شاڵاوەکانی پرۆسەی ئەنفال تاجەگوڵینەی مەڵبەندیان لە سەر مۆنۆمێنتی شەهیدان لە ناحیەی زینانە دانا.

 

May be an image of one or more people

وتاری نووسەران