لە سنووری قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەورە بروسکە لە خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگەیدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لە ناوچەی کانی کفر ڕوویداوە و سەرچاوە خۆجێیەکانیش پشتڕاستیان کردەوە کە خۆشبەختانە تەنها زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی یان برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە.
شایەنی باسە، ئەمە دووەم ڕووداوی لەو شێوەیەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری ئیدارەی سۆران، پێشتر لەسەر لووتکەی چیای حەسەن بەگ، هەورە بروسکە لە بارەگایەکی دیکەی هێزی پێشمەرگەی دابوو، کە بەو هۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون و زیانی ماددیش بە بارەگاکە گەیشت.

وتاری نووسەران