
رێگای کوردستان- ستۆکهۆڵم
ئەمڕۆ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بە بەشداری جەماوەرێکی یەکجار زۆر، خۆپێشاندان و ڕێپێوانی بەرفراوان بە بۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی ئەم چالاکییە نێونەتەوەییەدا، هاوڕێیان و ڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی کوردستان لە وڵاتی سوید بەشدارییەکی کارایان ئەنجامدا. بەشداربووان بە هەڵگرتنی ئاڵا و دروشمەکانی حزب و کرێکاران و سەندیکاکان و رێکخراوەکان.، هاوپشتی خۆیان بۆ خەباتی چینی کرێکار لە جیهان دووپات کردەوە.
ڕێپێوانەکەی ستۆکهۆڵم کە یەکێکە لە گەورەترین گردبوونەوەکانی ئەوروپا لەم ڕۆژەدا، جەختی لەسەر مافەکانی کرێکاران، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دژایەتیکردنی چەوسانەوە کردەوە.
هاوڕێیانی حزبی شیوعی کوردستان لەگەڵ هێزە چەپ و دیموکراتەکانی تری جیهان، دەنگی خۆیان بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کرێکاران و زەحمەتکێشان یەکخست.


