ڕێگای کوردستان


دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسان و تەرازووی پێداچوونەوەی ڕەوانەی بەغدا کرد، ئێستا سەرنجەکان هەموو لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆن. گرفتە سەرەکییەکە لەوەدایە کە ئایا حکومەتی عێراق ڕازی دەبێت ئەم مانگەش چاوپۆشی لە کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم بکات، یاخود سوور دەبێت لەسەر ناردنی تەواوی بڕی ١٢٠ ملیار دینارەکە وەک پشکی داهاتی نانەوتی؟
شارەزایانی ئابووری هۆشداری دەدەن کە ئەگەر حکومەتی سوودانی ئەمجارە نەرمی نەنوێنێت بەرامبەر کەمبوونەوەی داهاتەکان، ئەوا ڕێکارە تەکنیکییەکانی وەک ناردنی لیست و وردبینی هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕن. لە ئەگەرێکی وادا، جارێکی دیکە پرۆسەی تەمویلکردنی مووچە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران دەکەونە بەردەم مەترسی دواکەوتن.
بە بڕوای پسپۆڕان، هەرچەندە ناردنی لیستەکان هەنگاوێکی پێویستە، بەڵام بەبێ لێکتێگەیشتنی سیاسی لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەکان، دڵنیایی تەواو بۆ خەرجکردنی مووچە لە ئارادا نییە. ئێستا هەمووان چاوەڕێی بڕیاری بەغدان؛ ئایا جارێکی دیکە  چاوپۆشی لە بڕی داهاتەکان دەکات یان مووچەخۆران دەبنەوە قوربانی وردەکارییەکانی داهاتی ناوخۆ.

وتاری نووسەران