نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێرای پیرۆزبایی ڕایگەیاند، بە ڕێز و پێزانینەوە لە مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی هەردوو حزب و ڕۆڵی دیاری نیشتمانییان لە بزووتنەوەی سیاسی و بەرەنگاربوونەوەی ستەمدا دەڕوانین.
ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە:- 
ئەمڕۆ 31ی ئازار، لە یادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی هەردوو حزب لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە لە مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی هەردوو حزب و ڕۆڵی دیاری نیشتمانییان لە بزووتنەوەی سیاسی و بەرەنگاربوونەوەی ستەمدا دەڕوانین. هەروەها یادی هەموو ئەو تێکۆشەرە دێرینانە دەکەینەوە کە ژیانی خۆیان لەپێناو ئازادی و خزمەتکردنی گەل و نیشتماندا بەسەر بردووە.
دووپاتی دەکەینەوە کە لەم قۆناغەدا، پته‌وکردنی تەبایی و کاری پێکەوەییی نێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکان، فاکتەرێکی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشترە بۆ وڵاتەکەمان.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی حزبی شیووعی و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/31

وتاری نووسەران