
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە باشوری کەرکوک، پۆلیسێک شەهیدبوو، سێ کەسی دیکەیش برینداربوون.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵگرتنەوەی بۆمبێکی چێنراو لەبەردەم ماڵی (عەلی جەعفەر) بەرپرسی حەشدی شەعبی لە شاروچکەی داقوقی باشوری کەرکوک، بۆمبەکە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بەناوی (مەهدی سەباح) شەهید بووە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان بەرپرسەکەی حەشدی شەعبیە.
بە پێی زانیاریەکان پۆلیسەکە کوردە و وەک پۆلیسی گرێبەست لە سنوورەکە خزمەتی دەکرد.