
پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە تاوانبارێك كە بەڕەگەز میسریە لەسەر دزینی پێنج هەزار دۆلاردەستگریان كردوە،
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "تیمه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر/ به‌شی نه‌هێشتنی تاوان (نوسینگه‌ی ناوه‌ند)، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان، توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی میسڕه و دانیشتوی شاری به‌غدایه و به سه‌ردان هاتبوه شاری هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، تۆمه‌تباره‌كه زیاتر له 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی (پێنج ده‌فته‌ر دۆلار)ی له ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (لاندكروزه‌ر) دزیبوو، پاشان پاره‌كه‌ی حه‌واڵه كردبو و هه‌ر زو تیمه‌كانمان له‌گه‌ڵ پۆلیسی به‌غدا توانیان فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی (مه‌نع سه‌فه‌ر) بخه‌نه‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه بۆ ڕێگریكردن له ڕاكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و خێرا، تۆمه‌تباره‌كه له یه‌كێك له بازگه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا، له ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراوه و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر".
له‌ڕوداوێكی هاوشێوه‌ی دزیكردندا، رۆژی 30ی (ئایار/5)ی 2026 پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیداری دزیكردنیان ده‌ستگیركردوه كه زیاتر له 10 تاوانی دزیكردنی ئه‌نجامداوه.
