ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٥/٨  بە ئامادەبوونی هاوڕێ ئەبوكاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرس و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای پێشمەرگە دێرینەكان و شاندێکی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و  فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئەندامانی مەڵبەندەكانی كەركوك و گەرمیانی حیزبی شیوعی و نووسەران و ڕۆشنبیران  و ژمارەیەكی زۆری كەس و كاری ئەنفالكراوان و شەهیدان ، مەراسیمی پەردەلادان لەسەر دیواربەندی ئەنفالکراوانی ئاوایی شێخ حەمیدی بناری گل بەڕێوەچوو. 
لەمەراسیمەكەدا چەندین وتارو سروودو پەخشانە شیعر پێش كەش كرا.
 شایانی باسە ئەم دیواربەندە لەسەر ئەرکی مامۆستا عەلی زەنگەنە ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی، حیزبی شیوعی کوردستان و فەرماندەی دێرین جێبەجێکراوەو بەو بۆنەیەوە وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا ئاماژەی بە ئامانجی درووستکردنی دیواربەندەکەکرد، کە وەک یادەوەری کەسوکار و هاوگوندییەکانی و بۆ زیندوڕاگرتنی گیانی ئەنفالکراوان دەمێنێتەوە.
.هەرەها تیشکی خستەسەر کارەساتەکانی ئەنفال و دڕندەیی بەعس و  کەمتەرخەمی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەبەرانبەر ژیان و گوزەرانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال

 

May be an image of text

No photo description available.

No photo description available.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا