ڕێگای کوردستان
​ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢٦، لە یادی ٣٨ ساڵەی تاوانە قێزەونەکانی ئەنفال لە ناوچەی شێخ بزێنی، مەراسیمێکی شکۆدار بۆ کردنەوەی دیواربەندی یادەوەری ئەنفالکراوان لە گوندی کانی کانی هەنجیرە بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکە ئامادە بوون، نوێنەرانی حکومی و حزبی، لەنێویاندا شاندی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان، بەشداری مەراسمەکەیان کرد.
​لە مەراسیمەکەدا، وتاری بەخێرهاتن و ووتاری ئیدارەی چەمچەماڵ و نوێنەری کەسوکاری ئەنفالکراوان پێشکەش کران. تیشک خرایە سەر قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆییەی لە ساڵی ١٩٨٨ و لە چوارچێوەی قۆناغی چوارەمی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالدا دەرهەق بە خەڵکی سڤیلی ناوچەکە ئەنجامدرا، کە تێیدا ١٤٠٠ هاووڵاتی بێتاوانی شێخ بزێنی ڕاپێچی بیابانەکان کران و بێسەروشوێن کران.
لە ​مەراسیمەکەدا کۆمەڵێک شیعر و پەخشان لەسەر مەینەتییەکانی گەلی کورد و قوربانیانی شێخ بزێنی خوێندرایەوە.
هونەرمەند، دیاری قەرەداخی سۆزێکی پێشکەش بە گیانی قوربانیانی ئەنفالکراوان کرد.
هەر لە مەراسیمەکەدا، چەپکە گوڵی وەفاداری حزبی شیوعی کوردستان،لە دیوار بەندەکە دانرا.
ئەم دیواربەندە وەک هێمایەکی زیندوو بۆ مانەوەی یادەوەری قوربانییان و بەرزڕاگرتنی مێژووی پڕ لە قوربانیدانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە لە دڵی نەوەکانی داهاتوودا دەمێنێتەوە.
May be an image of monument and text
May be an image of one or more people, crowd and text

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا