​بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە شەقامی دەروازەی شاری کەرکوک، کارەساتێکی گەورە ڕوویدا. 
بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی بارهەڵگرێک، ژمارەیەک هاووڵاتی و کاسبکار گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، هەروەها زیانێکی ماددی زۆر بەر زیاتر لە ۲٥ ئۆتۆمبێل کەوتووە.
ئەم کارەساتە ئازاری بە دڵی ئێمەو تەواوی هووڵاتیانی شارەکە گەیاندووەو تێکڕا خەمبارو ماتەمبارین
​ئێمە لە مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی قووڵمان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەین.ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەمووان دەخوازین، هەروەها هیوای چاکبوونەوەو شیفای خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین تا بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.
​کەرکوک هەمیشە لە کارەسات و ناخۆشی پارێزراو بێت.
​حزبی شیوعی کوردستان
مەڵبەندی کەرکوک

وتاری نووسەران