
پرسەنامە
بۆ بنەماڵەی تێکۆشەری کۆچکردوو، هاوڕێ ئەحمەدی مەساح
(هاوڕێ عەتیە خان و خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکە)یان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کچی گەورە و تێکۆشەرتان، خاتوو ( جوان ئەحمەد)مان لە وڵاتی ئەڵمانیا پێگەییشت.
خاتوو جوان، وەک کچی گەورەی خانەوادە و خوشکی شەهید دەروێش یەکێک بوولەو ژنە تێکۆشەر و خۆڕاگرانەی گەلەکەمان کە دەیانجار بەهۆی بیری سیاسی هاوڕێ ئەحمەد مەساح و پێشمەرگایەتی شەهید دەروێشی برایەوە لە ڕیزەکانی حزبماندا بێسڵەمینەوە ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشەی پیاوانی ڕژێمی فاشی بەعس و دارودەستەکانی بوەتەوە .
خاتوو جوان لە باوەشی بنەماڵەیەکی سەربەرز و خەباتگێڕدا پەروەردە ببوو کە تەمەنیان لەپێناو ئازادیی ئەم خاکەدا بەخشی.
بۆیە لەم خەمە گەورەیەدا ، خۆمان بەهاوبەشی خەم و ناخۆشیتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کەس و کار و هاوسەنگەرانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی و کۆستی بنەماڵە بەڕێزەکەتان بێت.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
