مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان ڕایگەیاند: كۆچی دوایی (هاوڕێ د .دیار ) خەسارەتێكی گەورەیە لە كاروانی تێكۆشانی شیوعیەكانی كوردستان.
دەقی پرسەنامەکە:
بۆ /بنەماڵەی كاك نجیب عبدالكریم مدرس
بۆ / هاوڕێ د .هوشیار نجیب
بۆ / هاوژینی د . دیار نجیب
بابەت / بروسكەی ماتەمینی وهاوغەمی
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ گەلەكەمان ڕۆڵەیەكی دلسۆزی خۆی لەدەستدا .
هەواڵی كۆچی دوایی ( د . دیار نجیب عبدالكریم مدرس ) ناخی هەموومانی هەژاند .
بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانەوە پرسەو سەرخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بە (هاوڕێ د . هوشیار و ژینۆ خانی هاوژین) و سەرجەم بنەمالە و كەسوكار وهاوڕێ و هاوپیشەكانی .
كۆچی (هاوڕێ د .دیار ) خەسارەتێكی گەورەیە
لە كاروانی تێكۆشانی شیوعیەكانی كوردستان كە ( د دیار ) هەر لاتافی لاوێتی و دوای ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ پەیوەندی دەكات بە ڕیزەكانی حزبی شیوعی عێراقەوە و دواتر حزبی شیوعی كوردستان و لەم تێكۆشانەدا سوارچاكێكی بوێر و كادرێكی پەرۆش و ڕێبوارێكی قوربانیدەر بوو ، وەك بنەمالە تێكۆشەر و نیشتمانپەرەوەرەكەی (عەلامەی دیاری گەورەی كورد ) مامۆستا ( ملا عبدالكریم مدرس ) كە هەموو كوڕ و كچ و نەوەكانی بەشێوازێك لە شێوازەكانی ژیان لە خزمەتی گەل ونیشتماندا بوون .
هاوڕێ دیار ماوەی چەندین ئەندامی كۆمیتەی ڕێكستنی شاری سلێمانی و سكرتێری ڕێكخراوی یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان دەبێت و زۆر بە ووریای پابەند بوونەوە كارەكانی ئەنجام. داوە خۆشەویستی ناو هاوڕێیانی حزب بووە .
د . دیار سەرباری ئەوەی كادر و تێكۆشەرێكی سیاسی شیوعی بوو ، وەك پیشەی خۆی دەرچووی كۆلیژی سەربازی بوو و تاپلەی (عقید ) خزمەتی كردووە لە و بواردا و بەشداری شەڕی نەگریسی ( داعشی ) كردووە لە پێناو پاراستنی گەلەكەیدا و
هاوكات پزیشكێكی بەتوانا ودڵسۆز بوو كە لەم بوارەدا بە دكتۆری هەژاران ناسرابوو وە خزمەتی زۆری بەهێزی پێشمەرگەی كوردستان و هاونیشتمانیان كردووە و هەر لەبەر ئەم خزمەتانەی لەكاتی نەخۆشیەكەیدا بەهەزاران بنەماڵەی ئەم كوردستانە هاوغەمی و دەردەبری بۆ ئەو كارەساتەی لە كاتی نەشتەرگەیدا تووشی بوو .
ئێمە لە حزبی شیوعی كوردستان وێڕای نیگەرانی و دەڵتەنگیمان شانازی دەكەین بە هاوڕێ د . دیار و بنەماڵە تێكۆشەر و خزمەتگوزارەكەیەوە هیوای سەبووری بۆ هەمووان دەخوازین .
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان.

وتاری نووسەران