تیمی CPTی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکەی سەر ناحیەی سورداش، سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بریندار بوون. کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوەکە، ڕایگەیاند کە برینی دووان لە پێشمەرگەکان سەختە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
 هێرشەکە کاتژمێر ٤:٣٥ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی جۆری (شاهید-١٣٦)ی سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدراوە و کامپی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووەتە ئامانج.
ئەم بۆردومانە کە تاران بە فەرمی بەرپرسیارێتییەکەی گرتە ئەستۆ و ڤیدیۆی ساتەوەختی پێکانی ئامانجەکانی بڵاوکردەوە، زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

وتاری نووسەران