
وڵاتانی ئیسپانیا و بەرازیل و مەكسیك داوا دەكەن هاوكاری كوبا بكرێت و هەوڵبدرێت فشار بخرێتە سەر نەتەوەیەكگرتوەكان تا چیدی دۆخی مرۆیی ئەم وڵاتە بەرەو خراپتر نەچێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بەڕازیل، ئیسپانیا و مه‌كسیك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتوه، "نیگه‌رانی قوڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه مرۆییه جددییه‌ی ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵكی كوبا كراوه‌ته‌وه، داواشده‌كه‌ین ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه، هه‌روه‌ها بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌و كارانه‌ی كه بارودۆخی ژیانی دانیشتوان خراپتر ده‌كه‌ن یان پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن".
هه‌ر سێ وڵات ئاماده‌یی خۆیان بۆ زیادكردنی هه‌وڵه مرۆییه‌كان به ئامانجی پاڵپشتیكردنی گه‌لی كوبا ده‌ربڕی رایانگه‌یاندوه، "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ڕێزگرتن له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ماكانی یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كسانی سه‌روه‌ری و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ناكۆكی، وه‌ك له میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا هاتوه، له هه‌مو كاتێكدا".
بڕازیل، ئیسپانیا و مه‌كسیك پابه‌ندبونی خۆیان به مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ها دیموكراتییه‌كان دوپاتكرده‌وه و داوای "گفتوگۆیه‌كی دڵسۆزانه و ڕێزدارانه"یان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی به‌رده‌وام بۆ دۆخی ئێستای كوبا، ئه‌م وڵاتانه پێیانوایه ئاینده‌ی وڵات ده‌بێت به ئازادی گه‌لی كوبا خۆی دیاریبكات.
ڕۆژی 29ی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی واژۆكرد كه ڕێگه‌ی به دانانی باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی نه‌وت له‌و وڵاتانه‌ی هه‌نارده‌كردنی بۆ كوبا ده‌دا و باری نائاسایی نیشتمانی ڕاگه‌یاند و باسی له‌وه‌كرد، كوبا مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا دروستده‌كات"، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی كوبا جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌مریكا گه‌مارۆی نه‌وت ده‌قۆزێته‌وه بۆ په‌كخستنی ئابوری كوبا .