
ڕێگای کوردستان
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، ئاماری داهاتی هەفتەیەکی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ڕێکەوتی ٢ تاوەکو ٨ـی ئایاری ٢٠٢٦، بڕی داهات تەنها ٢ ملیار و ٩٣٥ ملیۆن و ٧٩٢ هەزار دینار بووە، کە لەو بڕە زیاتر لە ٩١٪ـی بەشێوەی نەختینە وەرگیراوە.
ئەم ئامارانە لەکاتێکدایە کە شارەزایانی ئابووری گومانی گەورەیان لەسەر کەمبوونەوەی داهات هەیەو چاودێران پێیان وایە دەسەڵاتداران لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی خەرجکردنی مووچە لە بەغداوە، بە بیانووی ئاڵۆزییەکان و کەمیی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، داهاتەکان بە کەمی پیشان دەدەن.
لەکاتێکدا دۆخی ناوچەکە بۆ بازرگانی گونجاوە.
ئەم هەنگاوە مەترسی زیاتر بۆ سەر بژێوی خەڵک دروست دەکات، چونکە بەغدا مەرجی ناردنی مووچەی بە ڕادەستکردنی ١٢٠ ملیار دیناری مانگانەی داهاتی نانەوتی بەستووەتەوە.
دواکەوتنی ناردنی داهات بۆ بەغدا، ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچە و قورسترکردنی ژیانی مووچەخۆران
