سەرچاوەیەکی بەرپرس لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی گفتوگۆکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا چووەتە قۆناغێکی نوێوە و وەفدێکی باڵای یەکینەکانی پاراستنی ژن (YPJ) گەیشتوونەتە دیمەشق.

تەوەرەی سەرەکی و بنەڕەتیی ئەم گفتوگۆیانە، بریتییە لە داڕشتنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (YPJ) لەناو ڕیزەکانی سوپای سووریادا. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنە ئەمنیی و سەربازییانە دێت کە ماوەیەکە لە نێوان هەردوولادا بۆ یەکخستنی توانا سەربازییەکان و پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا بەردەوامییان هەیە.

وتاری نووسەران