بەمەبەستی هەواڵ پرسین لەدۆخی تەندروستی، شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان، سەردانی کەسایەتی دیاری بزوتنەوەی جوتیاری و چالاکوانی مەدەنی (فارس حسێن مەیاس)یانکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 2026/5/24  شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان، کە پێکهاتبوو لەهاوڕێیان (سوبحی مەهدی و باباعەلی جەباری ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ڕێبازهاشم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و فازل عەباس ئەندامی مەکتەبی ناوەندی دیموکراسی و پیشەیی).بەمەبەستی هەواڵ پرسین لەدۆخی تەندروستی، سەردانی کەسایەتی دیاری بزوتنەوەی جوتیاری و چالاکوانی مەدەنی (فارس حسێن مەیاس)یان لە گوندی مورتکەی سەر بە شاری هەولێر یانکرد.
شاندەکەی حزبی شیوعی کوردستان، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەسەلامەتی و جێگیری دۆخی تەندرووستی مام فارس و هیوای تەندرووستیەکی باشتریان بۆخواست.
لای خۆیەوە مام فارس وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و سوپاسی کردن.
شایانی باسە بنەماڵەی مام فارس یەکێکە لەبنەماڵە تێکۆشەرەکانی بزوتنەوەی جوتیاری لەدەشتی هەولێر. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا