
لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، شاندێکی هاوبەشی حزبی شیوعی کوردستان و مەڵبەندی کلدۆئاشوور، سەردانی جەنابی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکیان کرد لە قەزای عەنکاوە، بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لێیان بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی پاتریارکییەوە.
لە سەردانەکەدا، هاوڕێ ئومێد هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستانی ڕوونکردهوه سەبارەت بە پێکەوەژیان و مافی نەتەوەکان، کە سیاسەتێکی ڕوونی حزبی شیوعی کوردستانە و لەگەڵ چەسپاندنی ئەو مافانەدایە. ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ئەو وتارەی کە جەنابی پاتریارک پێشتر پێشکەشی خەڵکی کردبوو، کە تێیدا جەختی لەسەر مافی پێکهاتەکان و گرنگیی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کردبووەوە؛ بابەتێک کە حزبی شیوعی بە پێشینەی کارەکانی خۆی دەزانێت.
لەلایەن خۆشیانەوە، جەنابی پاتریارک خۆشحاڵیی خۆی بە هاتنی شاندەکە دەربڕی و دووبارە جەختی لەسەر پێکەوەژیان و دابینکردنی مافی هەموو نەتەوە و ئایینەکان کردەوە. هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر برەودان بە وڵات بەرەو داهاتوویەکی باشتر کردەوە.
لە کۆتاییدا، جەنابی پاتریارک سوپاس و دەستخۆشیی خۆی ئاراستەی شاندەکە کرد و وێنەیەکی یادگاری پێکەوە گیرا.

