
ناڕەزایی و فشارەکانی شەقام دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، تایبەت بە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری لە وادەی دیاریکراو دواخست، کە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوو.
بەپێی زانیاریەکانی ڕێگای کوردستان، یەکێتی داواکاری نوێی هەیە بەڵام لایەنەکانی بەرانبەر ڕەتیدەکەنەوە.
یەکێتی داوا دەکات لەگەڵ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی قایمقامی داقوق و ناوەندی قەزای کەرکوکیش بکرێت، کە لەبەرانبەر پۆستی پارێزگار دەدرێت بە یەکێتی، جگە لەوە یەکێتی داوای یاریدەدرێکی دیکەی پارێزگاری کردووە، بەڵام ئەم داواکاریانە ڕەتکراونەتەوە، بۆیە پێشبینی ناکرێت ئەمڕۆ کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگا بکرێت.