لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە نووسراوێکی فەرمیدا بۆ پەروەردەی سلێمانی، هۆشداری لە پەنابردن بۆ "خوێندنی ئۆنلاین" دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەکاریی پێویست بۆ ئەم پڕۆسەیە نەکراوە.

جەختیش دەکاتەوە کە خوێندنی ناو پۆل تاکە ڕێگەی ڕاستەقینەیە، بەتایبەت کە تەنها ٢٠ ڕۆژی کرداریی لە وەرزی دووەم ماوە و خوێندنی ئۆنلاین دەبێتە بارگرانی بۆ مامۆستا و قوتابی. دوو ئاستەنگی سەرەکیشیان دیاری کردووە: خراپیی ئینتەرنێت لە هەرێم و نەبوونی ئامێری زیرەکی پێویست لەناو خێزانەکاندا بۆ هەموو منداڵەکانیان.

لە کۆتاییدا داوا دەکەن پڕۆسەی خوێندن نەبێتە هۆی بارگرانیی دارایی و تەکنیکی بۆ خێزانەکان، چونکە ژێرخانی تەکنەلۆژیی پێویست بۆ خوێندنی ئۆنلاین لە ئارادا نییە.

وتاری نووسەران