
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی شیوعی کوردستان دەکات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی.
دەقی پەیامەکە..
بەرێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان و گشت ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
حزبی شیوعی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەری سەر گۆڕەپانی خەباتی پێشمەرگایەتی ، بەچالاکی و نەبەردیە هاوبەشەکانی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكانی کوردستاندا ، ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبوە
بۆ ئەم قۆناغەی ئەمڕۆی وڵاتەکەمان هەموان پێویستی زیاترمان بە پتەوکردنی گیانی ئەو هاوخەباتی و پێکەوە مێژوویەیە لەپێناو پاراستنی گەل و نیشتمانەکەمان و تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردوە.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆز بێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان